مه‌ودا میدیا-
هه‌نگوین یه‌كێكه له خواردنه زۆر گرنگ و به سوده‌كان بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ، لێره‌دا باس له كاریگه‌رییه‌كانى خواردنى رۆژانه‌ى هه‌نگوین ده‌كه‌ین.
*روونبوو‌نه‌وه‌ی پێست
تایبه‌تمه‌ندی دژه بەكتریایی هه‌نگوین یارمه‌تییه‌كی زۆری روونبوونه‌وه و شه‌قبوونی پێست ده‌دات.
*دابه‌زاندنی كێش
هه‌نگوین ده‌بێته هۆی زیندەچالاکی جه‌سته و له ئاكامدا یارمه‌تییه‌كی باشی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات.
*دابه‌زاندنی رێژه‌ی چه‌وری خوێن
خواردنی رۆژانه‌ی هه‌نگوین كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر ڕێژه‌ی دژە ئۆكسیدانی ناو جه‌سته و دژایه‌تی چه‌وری زیاده‌ی خوێن ده‌كات.
*به‌هێزكردنی دڵ
توێژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه كه دژە ئۆكسیدانی ناو هه‌نگوین رێگری ده‌كات له لاوازی و ناسكبوو‌نه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان.
*به‌هێزكردنی زاكیره
هه‌نگوین تایبه‌تمه‌ندی دژه فشاری هه‌یه و ده‌توانێت له رێگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی دژە ئۆكسیدانی خانه‌كان، ببێته هۆی به‌هێزبوونی زاکیرە.
*خه‌وێكی ئاسووده
شه‌كری ناو هه‌نگوین ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی سیرۆتۆنین، ئه‌و هۆڕمۆنه ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی مێلاتۆنین و خه‌وێكی ئاسان و ئاسووده بۆ كه‌سه‌كه ده‌هێنێت.
ع