قالیباف: ئەمەریکا زانیاریی چەواشەکارانە بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز و تێپەربوونی کەشتییە بازرگانیی و نەوتهەڵگرەکان، لێدوانی بەرپرسانی ئەمەریکای رەتکردەوە.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “ئەمەریکا لەبری تێپەڕبوونی 130 ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا، 130 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو زانیارییانەی وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بڵاویکردوونەتەوە دوورن لە راستییەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات واشنتۆن لە دوو هەفتەی رابردوودا ئەو بڕە نەوتەی رەوانەی دەرەوە کردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو ” راپۆرتەکانی ئاژانسی موودیز دەیسەلمێنن کە واشنتۆن رووبەڕووی تێچوویەکی زۆری جەنگ بووەتەوە کە بڕەکەی 130 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان