تره‌مپ داواى مەرجی ئەتۆمی نووسراو لە ئێران دەکات

مه‌ودا میدیا-

کەناڵی ئەی بی سی نیوز بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان بڵاویکردۆتەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمه‌ریکا داوای ئیمتیازاتی تایبەت و نووسراوی ئەتۆمی لە تاران دەکات لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی سەرەتایی کە ئامانج لێی شکاندنی بنبەستی نێوان واشنتۆن و تارانە.

ئەو تۆڕە هەواڵییە بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمەریکا روونی کردەوە کە “پێشتر دانوستانکارانی ئێرانی دڵنیایی زارەکییان دابوو کە لە کۆتاییدا رژیم بە هەندێک مەرجی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران رازی دەبێت، بەڵام ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە ژووری بارودۆخی هەینی رابردوو، بڕیاریدا کە ئەو بەڵێنانە بە رادەی پێویست بەهێز نین”.

مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە میانەی ئیفادەی رۆژی سێشەممەدا لەبەردەم لییژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، هەندێک وردەکاریی لەبارەی ئەوەی کە ئیدارەی ترەمپ دەیویست لە ئێرانەوە بیبینێت پێش ئەوەی بەردەوام بێت، باسکرد.

رۆییۆ دەڵێت “دەبێت پابەندبن بە دانوستانێکی زۆر تایبەت لەسەر یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو، هەروەها دەبێت رێکبکەون لەسەر دانوستان لەسەر سنووردارکردنی توند و درێژخایەن یان هەڵوەشاندنەوەی چالاکییەکانی پیتاندنیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد “ئێران دەبێت ئیمتیازات سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات بۆ ئەوەی هەر جۆرە یارمەتییەکی سزاکان لە ئەمه‌ریکاوە وەربگرێت”.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وهدا که “ئاسایشى هاتوچۆی که‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز، ئه‌و له‌ویه‌تییه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران، پێویسته‌ گه‌رووه‌كه‌ بكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ریكایش سزاكان هه‌ڵناگرێت تا ئه‌و مه‌رجه‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت”.

شایانی باسە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رەتیکردەوە کە دانوستانەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا تێکچووبێت و دووپاتی کردەوە کە پەیوەندیی نێوان هەردوولا نەوەستاوە.

سەرۆکی ئەمه‌ریکا جەختی لەوە کردەوە کە “رێڕەوی دانوستانەکان نادیارە”، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە “لایەنی ئێرانی لە پێویستی گەیشتن بە رێککەوتن ئاگادارکردووه‌تەوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان