دەزگای ئاسایش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کاتژمێر (03:10) خولەکی بەیانی رۆژی دووشەممە2026/9/14، بە (پێنج) موشەک هێرشکرایە سەر ئەم ناوچانە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بە(سێ) مووشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە، (یەک) مووشەک لە نزیک گوندی گورگەچیا سەربەناحیەی سیروان کەوتووەتە خوارەوە، هەروەها (یەک) موشەک لەنێوان گوندەکانی داری زاین و میراسی خواروو لەقەرەداغ کەوتووەتە خوارەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و بەپێویستی دەزانین، داوا لە هاوڵاتییان بکەن لەدوای هێرشەکان نزیکی شوێنەکان نەبنەوە و دەستکاری پارچەو پاشماوەکانی مووشەک و درۆن نەکەن لەپێناو پاراستنی سەلامەتییان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان