مهودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگهیاند، شەڕ ناتوانێت ئێران ناچار بکات خۆی رادەست بکات، هاوكات داواى بەهێزکردنی خۆڕاگریی خەڵک و چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان و کێشەکانی بژێوی ژیانیان دهكات.
مهسعود پزیشکیان، سهرۆك كۆمارى ئێران وتى “پێویستە بە پاڵپشتی و هاوکاریی گەل، ئەو قەیرانانە تێپەڕێنین کە دوژمنان ئەمڕۆ بۆ وڵاتەکەمان دروستیان کردووە، هەوڵدەدەین لە رێگەی دیالۆگەوە کێشەکە چارەسەر بکەین، رێبەری باڵای شۆڕش لەم پهیوەندییەدا هەندێک دەسەڵات و دەرەتانی بە دەوڵەت داوە”.
وتیشى “دوژمنان ناتوانن بە شەڕ لەگەڵ ئێران تەسلیممان بکەن، ئێمە لە بەرانبەر درۆ و زیادەڕەوییەکانیان بەهێز وەستاوین و بەم شێوەیە دەبێت هەوڵبدەین بۆ زیادکردنی خۆڕاگریی خەڵک و چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانیان”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەگەر بمانەوێت خۆڕاگریی خەڵک زیاد بکەین و بە کەمترین گرژی دۆخەکە تێپەڕێنین، پێویستە هەوڵی پاشەکەوتکردن و بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی وزە بدەین بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان نەوەستێت، پارێزگارەکان لە پارێزگاکانی وڵات پێویستە تیمی پسپۆڕ و تایبەتمەند پێکبهێنن بۆ وەرگرتنی پێشنیاری کارگێڕی سەبارەت بە پاشەکەوتکردن و زیادکردنی بەرهەم لە بەڕێوەبەرە ژێردەستەکانیان و لە بڕیارە جێبەجێکارەکاندا رەچاوی بکەن”.
ع