مهودا میدیا-
ههفتهى رابردوو، كهناڵى بى بی سى، له راپۆرتێكدا ئهوهى ئاشكراكرد، كه یهكێك له قاچاخچییه مهترسیدارهكان كه كارى قاچاخى و پهڕاندنهوهى كۆچبهران بووه ئاشكرابووه خهڵكى ههرێمى كوردستان و ئیدارهى راپهڕینه.
دوابهدواى راپۆرتهكهى كهناڵى بى بى سی، هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتبارێکیان بە ناوی (کاردۆ جاف) دەستگیرکردووە، کە پێشتر لە رێگەی لێکۆڵینەوەیەکی وردی میدیایی بی بی سییەوە ناسنامەکەی ئاشکرا کرابوو.
بی بی سی دهڵێت “لهناو کۆچبەراندا بە “کاردۆ رانیە”ى ناسراوە، تەمەنی 28 ساڵە و خەڵکی قەزای رانیەیە له پارێزگاى سلێمانى.
بە پێی راپۆرتەکەی بی بی سی، کاردۆ گومانی لێدەکرێت لە چەند ساڵی رابردوودا هەزاران کۆچبەری نایاسایی بە بەلەمی بچووک لە کەناڵی ئینگلیزەوە پەڕاندبێتەوە بۆ بەریتانیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە “بەهۆی بەکارهێنانی ناوی جیاوازەوە، کارەکەی بۆ دەزگا ئەمنییە نێودەوڵەتییەکان (ئینتەرپۆل) قورس کردبوو، بەڵام هەفتەی رابردوو بی بی سی پەردەی لەسەر ناسنامەکەی لادا و ئەمەش بووە هۆی دەستگیرکردنی.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە کاردۆ جاف لە ئێستادا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، هەرچەندە خۆی لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ میدیاکەدا تۆمەتەکانی رەتکردووەتەوە و دەڵێت تەنها “راوێژ”ی بە کۆچبەران داوە”
ع