سووده‌كانى خواردنى مێوژ بۆ ته‌ندروستی

مه‌ودا میدیا-

مێوژ یەکێکە لە پێکهاتە بە سوودەکان لە رووی تەندروستیی و جوانییەوە، هەربۆیە گرنگە بایەخێکی تایبەتی پێبدەیت و منداڵەکەشت فێری خواردنی بکەیت، دەکرێت مێوژ بە تەنها بڕێکی لێ بخورێت، یان تێکەڵی خواردنەکانی دیکە بکرێت وەک کێک یان نانی بەیانی.

سوودەکانی مێوژ بۆ ته‌ندروستی…

1-بۆ خانمانی دووگیان مێوژی رەش بەسوودە و یارمەتی کۆرپەلە دەدات، بە تەندروستیی گەشە بکات، بەڵام ئەگەر شەکرەت هەیە باشترە پرسی پزیشک بکەیت.

2-مێوژ کاریگەریی لەسەر جوانی پێست هەیە، چونکە توندی دەکاتەوە و ساف و گەشاوە دەریدەخات.

3-یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی سێکسیان لەدەستدەدەن، وزەیەکی باشیان پێدەبەخشێت.

4-سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن، یان لەکاتی سوڕی مانگانەدا وزە دەبەخشێت بە لەش.

5-یارمەتی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات بە تەندروستیی بمێنێتەوە، هاوکات ریخۆڵە چالاک دەکات، تا زوو لە پاشماوە زیانبەخشەکان فڕێ بدات، یان بۆ ئەو کەسانەی میزیان درەنگ بۆ دەکرێت چارەسەرێکی گونجاوە.

6-لەکاتی قەبزبووندا، خواردنی مێوژ لەسەر گەدەی خاڵی چارەسەرێکی گونجاوە، بەڵام دەکرێت لە ئاوی شلەتێندا نوقمی بکەیت پاشان بیخۆیت.

7-رۆژانە خواردنی مێوژ، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی یادگای مێشک و چالاککردنی.

8-جەستەی منداڵ چالاک دەکات، هاوکات سەرنجی بەهێزدەکات و دەتوانێت باشتر کۆشش بکات.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان