ئامادەکارییەکان بۆ حەجی ئەمساڵ تەواوبوون

مەودا میدیا-

وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد امادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی وەرزی حەجی ساڵ تەواوکراون.

کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند “لە ئێستادا مامەڵەی هەموو حاجیان ببۆ حەجی 2026 تەواوکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە مەبەستی هەماهەنگی و تەواوکردنی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، چەندین رۆژە شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم لە بەغدان”.

ئەوەشی خستەڕوو “پلان و بەرنامەی وردمان داڕشتووە تاوەکو هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، لە هەموو روویەکەوە خزمەتێکی شایستە بە حاجیان بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان