دەیان کۆچبەر دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا-

باڵیۆزی عیراق لە لیبیا سەبارەت بە ونبوون و بێسەروشوێن بوونی چەند گەنجێکی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد باڵیۆزخانەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیا چارەنووسی 36 کۆچبەری عیراقییان ئاشکراکردووە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە.

ئەحمەد سەحاف، باڵیۆزی عیراق لە لیبیا رایەگیاند “هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرەکان چڕکردووەتەوە کە دەیانەوێت بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە بۆ عیراق بگەڕێنەوە، پێشتریش باڵیۆزخانەکەیان 352 کۆچبەری تریان لەو وڵاتە گەڕاندووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزارەتی دەرەوەی عیراق گرنگییەکی زۆر بە پرسی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەى کۆچبەران دەدات لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییانی عیراقی لە مەترسییەکانی تۆڕەکانی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەنگاوەکانی پاڵپشتیی مرۆیی بۆ کۆچبەران لەلایەن باڵیۆزخانەکەیانەوە بەردەوامە کە خۆی لە رەخساندنی دەرفەتی پەیوەندیکردن بە خێزانەکانیانەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و دەرمانی بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتییان لەخۆدەگرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان