مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتی تاوانی راپەڕین دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووەکە بڕێک پارەیان لە هاوڵاتییەک دزیوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی (چوار ملیۆن دینار) و (پێنج هەزار دۆلاری ئەمەریکی) لێدزراوە، بڕیاری دادوەر وەرگیراو دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکان، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر بەشێکی پارەکەداو بەشێکی تری پارەکەیان بەکڕینی ماتۆڕسکیل و کەلوپەلی تر خەرجکردبوو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەردوو تۆمەتبار (ع، ج، ح لەدایکبووی 1995/ ز، ف، ع لەدایکبووی 1997)، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە”.
ب ح