مهودا میدیا-
سێ سەرچاوە لە حکوومەتی یەمەن رایانگەیاند، گرووپی حوسییەکانی سەر بە ئێران ئهمڕۆ پێنجشەممە دەستیان بەسەر بەندەری مۆخای دەریای سووردا گرتووە کە لە نزیک گەرووی ستراتژیکی باب ئەلمەندەبدایە.
جگە لە مۆخا، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە حوسییەکان لە کۆنترۆڵی تەواوەتیی شارەکانی ترى کەنار دەریاکان بەدرێژایی گەرووەکە، وەک (دوباب) نزیک دەبنەوە، چونکە گروپەکە هەوڵدەدات تەواوی کەناراوەکانی یەمەن لەسەر دەریای سوور کۆنتڕۆڵ بکات.
لە چەند رۆژی رابردوودا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان حوسییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبستان لە یەمەن کە بەشێکن لە حکوومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی، پەرەسەندنی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دەبێتە هۆی کردنەوەی بەرەی دووەم لە شەڕی دژی ئێران و هەڕەشە لە دابینکردنی وزەی جیهانیی دەکات.
پێشتر سەرچاوەی سەربازیی لە حکومەتى یهمهن رایگەیاندبوو، گروپەکە نزیکە لە چەسپاندنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر گەرووی باب ئەلمەندەب کە یەکێکە لە گرنگترین هێڵەکانی کەشتیوانیی لە جیهاندا، لەکاتێکدا شەڕکردن لەگەڵ هێزەکانی سەر بە سعودیە لە لێواری شەڕێکی تەواودایە.
ع