ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا دواخرا

مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول (9)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواو بکرێت و ئێوارە لەلایەن شاندێکی تەکنیکییەوە رەوانەی بەغدا بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “رۆژی دووشەممە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە بە فەرمی رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول (9)ی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەندی بە پشووەکان و رێکاری یەکخستنەوەی بانکەکان و هەندێک کاری تەکنیکییەوە هەبووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان