ئێران بۆ کردنەوەی هورمز مەرجی نویێ هەیە

مەودا میدیا-

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتیی ئاشکرایکرد تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان بەبێ هەماهەنگی تاران لە گەرووی هورمز قەدەغەیە.

کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “گەرووی هورمز هێڵی سوورە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی و ئامرازێکی بەرگریی بەهێزی وڵاتەکەیانە و تێپەڕبوونی هەموو کەشتییە جەنگییەکان بە گەرووەکەدا بە شێوەیەکی تەواو قەدەغەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەڵسەنگاندنیان بۆ رۆڵی وڵاتانی دراوسێ لە هێرشەکانی سەر ئێران کردووە و ئاسایشی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە گرێدراون و هیواخوازن هیچ وڵاتێک خاکەکەی نەخاتە خزمەت دوژمنان بۆ هێرشکردنە سەر تاران”.

ئەوەشی خستەڕوو “کردنەوەی گەرووی هورمز پەیوەستە بە پابەندبوونی ئەمەریکا بە ئەرکەکانی، رێوشوێنەکانی ئێرانیش بەردەوام دەبن تاوەکو ئەو کاتەی واشنتۆن دەگاتە ئەو دەرەنجامەی چارەسەری سەربازیی کارێکی هەڵەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان