مهودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند “فەرەنسا و بەریتانیا ئامادەن بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەرکێک لە گەرووی هورمز، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەتوانرێت لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی فەرەنسا بۆ ناوچەکە جێگیر بکرێت کاتێک رێککەوتنێک لەنێوان ئەمهریکا و ئێران واژۆ دەکرێت”.
باسى لهوهشكرد “چەند وڵاتێکی ئەوروپی لەوانە بەریتانیا، ئیتاڵیا و هۆڵەندا، ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لەم ئەرکەدا بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی گەشتکردن، دەبێت گەرووی هورمز بەبێ کرێی ترانزێت بکرێتەوە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی هیچ کرێیەک نەدرێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “عومان دژایەتی بوونی نوێنەرایەتییەکی نێودەوڵەتیی لە گەرووی ستراتیژیدا ناکات، چەند هەفتەیەک دەخایەنێت تا کاریگەریی تەواوی هەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران لە بازاڕە جیهانییەکان دەربکەوێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد “پاریس لە چوارچێوەی لوتکەی گروپی حەوت لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کاردەکات بۆ دۆزینەوەی رێگەی بەدیل بۆ دابینکردنی وزە کە گەرووی هورمز تێپەڕێنێت”.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “دوای واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمهریکا و ئێران رۆژی هەینی، گەرووی هورمز بە رووی هاتوچۆی دەریاییدا دەکرێتەوە، ئەم هەنگاوە رێگە دەدات بە دەستپێکردنەوەی رۆیشتنی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان دوای لابردنی کانەکان”.
ع