مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا 512 هێرشی درۆنی و مووشەکی کراوەتەسەر سنووری پارێزگای هەولێر و گرووپە دەستدرێژیکارەکانیش ناسێندراون.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند “لەسەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران 512 هێرش لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کراوەتە سەر سنووری پارێزگاکەیان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاوەکو ئێستا 14 هاوڵاتیی بەهۆی هێرشەکانەوە شەهیدبوون و زیانی زۆر بە موڵک و ماڵی هاوڵاتییان گەیشتووە، لە کاتێکدا چەندیجار جەختیان لەوە کردووەتەوە بەشێک نین لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەو گرووپە چەکدارانەی هێرشەکانی سەر هەولێر ئەنجام دەدەن لە چوارچێوەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی عیراقدا کاردەکەن”.
ب ح