مەودا میدیا-
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان سەبارەت بە تۆمارە دەنگییەکەی رابەری سەلەفییەکان ئاشکرایکرد میدیاکان داوا لە میدیاکان دەکەن پێش بڕیاری لیژنەی زانکۆی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵا نەکەون.
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند “پاش ئەوەی زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی سەبارەت بە کەیسی د عەبدوللەتیف پێکھێنا، لە ئێستادا ئەو لیژنەیە ئیشوکارەکانی تەواو کردوەو وردەکاریی نێردراوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیاری کۆتایی لای وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت، تاوەکو کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو بڕیارە ھیواخوازن میدیاکان و سۆشیاڵ میدیای سەر بە دیجیتاڵ میدیا مۆڵەتدارەکان لەژێر ھیچ ناوونیشانێکدا بابەتی وتی وتی بڵاو نەکەنەوە”.
ب ح