سەبارەت بە هەوڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا-

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن گوایە لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمارکراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان، دوورن لە راستییەوە.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “راستی بابەتەکە پاراستنی مافەکانە و هیچ سکاڵایەک نییە کە دژی بژێوی و مافی مامۆستایانی گرێبەست بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامانجی سکاڵاکان، تەنها بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەیە کە لە بەرژەوەندیی خەڵکدا نین، دڵنیاکراونەتەوە کە دادگا و یاسا بۆ چەسپاندنی مافەکانە (وەک بەهەمیشەییکردن) نەک بۆ زیانگەیاندن مامۆستایانی گرێبەست”.

ئەوەشی خستەڕوو “مامۆستایانی گرێبەست دڵنیا دەکەنەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر گرێبەستەکانیان نییە و ئەو دەنگۆیانەی بڵاودەکرێنەوە تەنها بۆ شێواندنی راستییەکانن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان