شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد دوو نزمەپاڵەپەستۆ لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و کاریگەریی لەسەر هەموو ناوچەکان دەبێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “سبەینێ کاریگەری شەپۆلەکە بەشێوەیەکی لاواز دەستپێدەکات و دواتر لە رۆژی 2026/3/14، چالاک دەبێت و هەوری سۆپەرسێڵ دروست دەبێت، لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ بۆ شەو رێژەی بارین زۆر تر دەبێت، هەورە بروسکە خێرایی با و باران و تەرزە دەبارێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لە هەندێک ناوچە بارانی بەخوڕ لە هەندێک ناوچەی تر باران و هەورە بروسکە تەرزەو بارینە ، لە هەندێک ناوچەی بارانی مامناوەند، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی ئاو زۆر بەرزدەبێتەوەو لافاو لە چەم و یان رووبارەکان دروست دەبێت، پلەکانی گەرما لە هەندێک کات چەند پلەیەک دا ئەبەزێت ، خێرایی با لەگەڵ شەپۆلەکە زیاد دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو ” کاریگەری شەپۆلەکە تاوەکو 16ی ئازار ئەگەر هەیە بچێتە 17ی مانگ، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ رۆژانی دوایی بەهۆی مانەوەی شێیەکی زۆر هەوری ناوخۆیی دروست دەبێت باران لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوامی دەبێت”.

باسی لەوەشکرد “پێشبینی دەکرێت رێژەی بارین لەم شەپۆلەدا لە سەرو 100 بۆ نزیک 150 ملم بێت بەهۆی حاڵەتی نامۆ لە هەندێک ناوچە تر ئەگەر هەیە بچێتە نزیک 200 ملم ، هەروەها لەگەڵ هاتنی باران تەشقی سەرما دەشکێت کەشی بەهارە دروست دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان