بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان بەردەوامە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لەگەڵ گڵێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق کۆبووەوە و دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و گڵێن مایڵز جەختیان لە بەردەوامی گفتوگۆی هەمەلایەنەی نێوان لایەنەکان و سەرخستنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی هەمیشەیی کردەوە لەپێناو سەقامگیریی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “هەوڵەکانی یەکێتی بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان بەردەوامە و ئامانجیان گەیشتنە بە حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی بەهێز کە رەنگدانەوەی خواستی خەڵک بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان