چین هۆشداری توند دەدات لە بارەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمەوە

مەودا میدیا-
بەرپرسانی باڵای چین هۆشدارییەكی توندیان سەبارەت بە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی بڵاوكردەوە و دەڵێن “لەوانەیە ببێتە هۆی كۆتاییهاتنی ئیسرائیل”.

ڤیكتۆر گاو، جێگری سەرۆكی ناوەندی چین و جیهانگیری هۆشداری داوە لە دەرئەنجامەكانی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاندووە “هەر هێرشێكی ئەتۆمی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر نەتەوەیەكی دیكە لە نێویاندا ئێران دەكرێت ببێتە هۆی لەناوچوونی ئیسرائیل وەك دەوڵەت”.

جەختیشی لەوەش كردووەتەوە “ئەگەر ئیسرائیل كڵاوەی ئەتۆمی دژی هەر وڵاتێكی دیكە بەكاربهێنێت، ئەوا ئەم هەنگاوە كاردانەوەی دوور مەودای بۆ تەلئەبیب دەبێت و ئیسرائیل دەكاتە دوژمنی ژمارە یەكی مرۆڤایەتی”.

هاوكات بەرپرسانی تری چین هۆشداریی جیایان سەبارەت بە هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوكردۆتەوە و ئەو جۆرە كارانەیان بە لێكەوتەی لەرادەبەدەر جددی و بێ حیساب وەسفكردووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر پەكین چەندین جار داوای كەمكردنەوەی گرژییەكان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و كۆتاییهێنان بە هێرشەكان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان كردووە كە لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدان.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان