مەودا میدیا-
دوو رۆژنامەی ئەمەریکی ئاشکرایانکرد وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرای تێچووەکانی جەنگ و خاڵییبوونەوەی کۆگاکانی چەک، ئامادەکاریی دەکات بۆ داواکردنی 50 ملیار دۆلار وەک بودجەی تەواوکاریی لە کۆنگرێس.
رۆژنامەکانی نیویۆرک تایمز و “فاینانشاڵ تایمز بڵاویانکردەوە “تەنها هەفتەی یەکەمی جەنگی دژبە ئیران زیاتر لە 11 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار هێرشەکان لەسەر واشنتۆن کەوتووە، ئەمەش جیا لە خەرجییەکانی پێش دەسپێکی جەنگەکە”.
لای خۆیەوە مارک کێڵی، سیناتۆری دیموکراتەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد “وەزارەتی جەنگ مووشەکەکانی (پاتریۆت و تاد) بەکاردەهێنێت کە تێچووی هەر یەکەیان ملیۆنان دۆلارە بۆ لێدانی درۆنە ئێرانییەکان کە تێچووەکەیان تەنها 30 هەزار دۆلارە”.
ب ح