مەودا میدیا-
وەزیری پێشمەرگە ئاشکرایکرد ئەم پلەبەرزکردنەوەیە مافێکی شایستە و یاسایی کارمەندانە و دەرەنجامی دڵسۆزی و ئەرککێشانی بەردەوامیانە لە پاراستنی خاک و دەستکەوتەکانی نیشتمان.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند “لە خشتەکانی نەورۆزی 2026، پلەی هەشت هەزار و 758 کارمەند و ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەرزکرایەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوە ببێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ پەرەپێدانی تواناکانی کارمەندان و پلەداران، بە ئامانجی بەردەوامبوون لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان”.
ب ح