پەرلەمانتارێک رەخنەی تووند لە بانکە ئەهلییەکان دەگرێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان هێرشی تووند دەکاتە سەر کارکردنی بانکە ئەهلییەکان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن، ئاشکرایکرد ئەو بانکانە بە پاساوی کارنەکردنی ئامێرەکانی ATM و گرفتی تەکنیکی، دەستی دەستی بە مووچەخۆران دەکەن و لە وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان بێبەشیان دەکەن.

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “فشارێکی زۆر لەسەر فەرمانبەران هەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی (هەژماری من) و لە ئەگەری نەکردنی، مووچەکانیان رادەگیرێت، کەچی هیچ چاودێری و سزایەک بۆ ئەو بانکانە نییە کە نابەرپرسانە مامەڵە دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرەڕای تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر بەسەر دابەشکردنی مووچەدا، تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە مووچەخۆران بەهۆی کەمتەرخەمیی بانکە ئەهلییەکانەوە مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوڵاتییان لە بەردەم پێشوازیی جەژندان و پێویستییەکی زۆریان بەو پارەیە هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و چیتر رێگە نەدەن بانکە ئەهلییەکان یاری بە کات و بژێویی مووچەخۆرانەوە بکەن، چونکە ئیفلیجکردنی دامەزراوەکانی چاودێری ڕێگەی بۆ ئەم “دەستی دەستییە” خۆش کردووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان