مەودا میدیا-
سەرۆكی روسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پەیامێکی ئێرانی سەبارەت بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان گەیاندە سەرۆکی ئەمەریکا و پێشنیازی کرد یۆرانیۆمەکەی ئێران بۆ روسیان بگوازرێتەوە.
دیمیتری پیسکۆف، وتەبێژی کۆشکی کرێملین رایگەیاند “ڤلادیمێر پوتن بە هەماهەنگی لەگەڵ مەسعود بزشکیان، دیدگای ئێرانی بۆ چارەسەرکردنی ململانێیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ترەمپ گەیاندووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ڤلادیمێر پوتن دووپاتیکردووەتەوە کە هێشتا دەرفەتی دیپلۆماسی ماوە و دەکرێت واشنتۆن و تاران بگەنە رێککەوتن، یەکێک لە پێشنیازەکانی مۆسکۆ ئەوەیە کە یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران بگوازرێتەوە بۆ روسیا تاوەکو گرژییەکان کەم ببنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “سەرۆکی روسیا سەبارەت بە هێرش و پرۆسە سەربازییەکان بۆ سەر ئۆکرانیا بە ترەمپ راگەیاندووە “ئامانجەکانی مۆسکۆ لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیاندا نەگۆڕاون، بەڵام ئامادەن بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام”.
ب ح