مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی لکوردستان سەبارەت بە بڕیارەکەی عەلی زەیدی و پێشهاتە بوێیەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبووەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی دەسەڵاتی تەواوی داوە بە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ هەر بڕیارێک لەبارەی بڕیارەکانی عەلی زەیدی کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستاندا بێت.
سەرکردایەتیی یەکێتی رێگە دەدات بە کۆبوونەوەی یەکێتی لەگەڵ پارتی تەنها بۆ ئەو دۆسیەیەی پەیوەستە بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەر کۆبوونەوەیەکیش بکرێت هیچ پەیوەندییەکی بە ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە نابێت.
هەربەپێی زانیارییەکان، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی جەختی لەوە کردووەتەوە کە سوورن لەسەر مەرجەکانی خۆیان بۆ دانووستان، بەڵام دژی هاتنی هێزەکانی سەربە سوپای عیراقن بۆ هەر جێگە و ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان.
ب ح