مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە میانی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عیراق، ئاشکرایکرد کەس ناتوانێت ئیرادەی خۆی بەسەر گەلی کوردستاندا بسەپێنێت.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان رایگەیاند “دەستوور جۆری دەسەلاتەکان و پەیوەندیی نێوان هەردوولای دیاریکردووە و هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ هیچ بڕیار و بابەتێک ناکات کە لە دەرەوەی دەستووری عیراقی بێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ ئەوەی گرفتەکان چارەسەر ببن بەڵام هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە بە بڕیاری نادەستووری و عەقڵیەتی نکۆڵیکار، ئیرادەی خۆی بەسەر گەلی کوردستاندا بسەپێنێت”.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق رایگەیاند “وڵاتەکەی بە بایەخەوە سەیری رۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان دەکات و پشتیوانی لە هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات”.
ب ح