مەودا میدیا-
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات ئەم رێنماییە تەندروستی و زانستیانە لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی جێبەجێ بكەن، بۆ ئەوەی دووربن لە تووشبوون بە تای خوێنبەربوون:
1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت كە ڕێگە پێدراون و پزیشكی ڤێتێرنەری سەرپەرشتی دەكات.
2- لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ و كەوڵكردن یان پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەی جل و بەرگی خۆپارێزی وەك (دەستكێش،جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسكی دەمووچاو) بەكاربهێنرێت.
3- نابێت خانەوادە یان خەڵك كۆببنەوە لە چواردەوری قەساب و نابێت هاوكاری بكەن لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە كردنی گۆشتەكەی.
4- بەبێ دەستكێش مامەڵە لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەكە.
5- دوای پۆشینی دەستكێش و كەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتی ئاژەڵی سەربڕاو پارچەپارچە بكە.
6- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان و دانانی لە كیسی داخراو فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.
7- بەكارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچە كردنی تایبەت بەگۆشت و شتن و پاكژكردنەوەی تەختە و چەقۆكان دوای بەكارهێنانیان.
8- پاككردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی كلۆریینی ڕوونكراوە.
9- باشتر وایە گۆشت ماوەی 12 بۆ 24 كاتژمێر لەناو ساردكەرەوە هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشەی نیە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە تای خوێنبەربوون.
10- ئەگەر ئاژەڵ گەنەی هەبوو باشتر وایە نەكڕێت یان سەر نەبڕێت بو دووربوون لە تای خوینبەربوون، چونكە نەخۆشیەكە دەگوازرێتەوە.
ب ح