مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند” لە سلێمانی %93 هاوبەشانی كارەبا لە نێوان ( ١٠٠٠ دینار بۆ ١٠٠ هەزار ) دینار پارەیان بۆ هاتوەتەوە”.
دەقی روونكردنەوەكە:
روونكردنەوەیەك بۆ دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و دەورووبەری و قەزاەكانی چوارتا و ماوەت و قەرەداغ و ناحیەی عەربەت و دەورووبەری:
بەپێی ئامارەكانی كاروباری فرۆشتنی وزە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی، رۆژهەڵات و رۆژئاوادا كە (٣٦٢,٧٤٥) هاوبەشی كارەبایان لە پۆلەكانی ماڵان و بازرگانی و میری و پیشەسازی و كشتوكاڵ هەیە.
بڕی خەرجی كارەبایان بۆ مانگی (یەك) كانوونی دووەم لە ماوەی نێوان (٢٠/١٢/٢٠٢٥ بۆ ٢٠/١/٢٢٦ ) بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ هاوڵاتییان چووە (٩٣٪} كۆی هاوبەشەكان لە نێوان ١٠٠٠ دینار بۆ ١٠٠ هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە. .
جگە لەوەش هەندێك هاوبەش بڕی پارەی زۆرە كە لە سەروو ملیۆنێك بۆ ملیار دینارە ، ئەو شوێنانە كارگە گەورەكانی ئاسن و چیمەنتۆ و پیشەسازیی و بازگانیی و مۆڵە گەورەكانن.
هەروەها داوا لە هاوڵاتییان دەكەین بۆ هەر پرسیار و تێبینی و روونكردنەوەیەك دەتوانن سبەینێ شەممە ١٤/٢/٢٠٢٦ سەردانی بەرێوبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی /رۆژهەڵات لە گەڕەكی قالاوا بكەن بۆ پێدانی روونكردنەوەی پێویست.
راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی
ئ پ