مه‌ودا میدیا-
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ هەنگاو دەنێتە شەڕێک قورس و ئەنجامەکەی دەبێتە هۆی سەرشۆڕیی لە جیهاندا.
سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران رایگه‌یاند “وتەکانی دۆناڵد تره‌كپ، سه‌رۆكى ئەمه‌ریکا کە بانگه‌شه‌ى زلهێزی دەکات، لە قەوارەی سەرۆک کۆمارێکدا نییە و مایەی سووکایەتییە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “تره‌مپ هەنگاو دەنێتە شەڕێکی قورس کە ئەنجامەکەی دەبێتە هۆی سەرشۆڕیی لە جیهاندا”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیاره ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیاره ژنێفى سویسرا گه‌ڕێكى تر‌ى دانوستانى ناڕاسته‌وخۆى ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.
ع