لەمساڵدا 100%ی هاوڵاتییان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری

مەودا میدیا-

وەزیری کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد کەمبوونەوەی غازی ماڵان پەیوەندی بە راوەستانی کارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و بارودۆخی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە هەیە.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند “رێژەی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 85% و تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ پڕۆژەکە 100%، هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئیدارەی پارێزگاکان و قایمقامییەتەکان لە هەماهەنگیدایە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە و کاراکردنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان