مهودا میدیا-
رێبەری باڵای ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگهیاند، تهنها به رازیبوونى مهرجهكانى ئێران، دهتوانرێت رێككهوتن لهگهڵ ئهمهریكا بكرێت.
موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەگەڵ موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران کۆبووەتهوه و موجتهبا وتویهتى “پتەوکردنی یەکگرتوویی نیشتمانیی و یەکڕیزیی و متمانە بە یەکتر لە نێوان خەڵک و بەرپرسان، سوود وەرگرتن لە توانای دەستوور بەتایبەتی مادەی 176، بۆ هاوکاریکردنی سەرۆک و دەزگا جێبەجێکارەکان بۆ ئاسانکاریی و خێراکردنی چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات”.
ههروهها “پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی و ناوچەیی بە جێبەجێکردنی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای بەردەوام و هاوبەشیی بەرژەوەندییەکان لەو بابەتانەی دیکە بوون کە لەم کۆبوونەوەیەدا باسیان لێکرا”.
خامنهیی باسى لهوهشكرووه “بێ هیوایی دوژمنی بە یەکێک لە بەرهەمەکانی بەرخۆدانی نەتەوەیی زانیوه و جەختی لە زانیاریی چالاک و کاتی خۆی بۆ درێژەدان بە ئامادەبوونی خەڵک لە بەرگریی لە نیشتمان و نیزام و هەروەها بەدواداچوونی ماف و بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی ئێران و بەرەی خۆڕاگریی لە رێگەی جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی کە بەرپرسانی وڵات بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕ و هەلومەرجی “نە شەڕ، نە ئاشتی” دایناوە”.
ع