مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت، بە درێژایی ئەمڕۆ کەش ناسەقامگیر دەبێت ,سەرەتا ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک لە کاتەکانی پێش نیوەرۆ بارانبارین دەستپێدەکات بەشێوەی دابارین بارانی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەورە بروسکە لە هەندێ کاتدا , پاشان کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە بۆ بەشەکانی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سنووری پارێزگای هەولێر بە گشتیی ئیدارەی راپەڕین سنووری پارێزگای سلێمانی و دەشتی شارەزوور و پاشان بۆ سەر سنووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان) هەندێ کات بارانبارین جگە لە هەورە بروسکە ئەگەری تەزرە بارین هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ کەش نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی نیوەڕۆ پێشبینی ئەگەری نمە بارانی کەم بۆ سەنتەری پارێزگاکان و تاوەباران و گەواڵە باران دەبێت هەندێ ناوچە کەشەکەی سەقامگیرە زیادبوونی خێرای با بەردەوامی دەبێت”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
ب ح