فوئاد حسێن: گەرووی هورمز نەکرێتەوە مووچە نامێنێت

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی عیراق ئاشکرایکرد لێکەوتەکانی بەردەوامی داخستنی گەرووی هورمز لێکەوتەی مەترسیداری بۆ وڵات دەبێت بەتایبەت بۆ سەر مووچەی مووچەخۆران.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند “ئەگەر داخستنی گەرووی هورمز بەردەوامبێت، تەواوی عیراق رووبەڕووی کارەساتێکی گەورەی دارایی دەبێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی داخستنی گەرووەکە و هەناردە نەکردنی نەوت و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی داهات حکومەت بەتەواوی توانای دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی نامێنێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان