مەودا میدیا-
لێپرسراوی بۆردی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووەتە جێی بایەخی خەڵک و میدیاکان، کە یەکێکە لە پەیامە گرنگەکان لەم دۆخەی ئێستادا.
زیاد شەهید جەبار، لێپرسراوی بۆردی رێکخستنی یەکێتی بە مەودا مدیای راگەیاند “پەیامەکەی سەرۆک بافڵ روونە کە هێرشەکان بۆ سەر هەرێم خواستی ئەوان نییە و چاوەڕوان کراو نەبووە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان بکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەمەستی پەیامەکەی کاک بافڵ ئەوەیە لە هەر شوێنێک یان شارو شارۆچکەیەکی کوردستان کە هاوڵاتییان بکرێنە ئامانج بە خەمی یەکێتیی دەزانن”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەردەوام بۆ هەر کێشە و کەموکوڕییەک هەبێت لە هەر شاروشارۆچکەیەک، ئەگەر لای هەر هێزێکی سیاسیش بێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە خەمی خۆی دەزانێت”.
ب ح