مەودا میدیا-
نزار محەمەد سەعید محەمەد (نزار ئامێدی) لە 6ی شوباتی 1968 لەقەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك لەدایكبووە، كەسایەتییەكی سیاسی ، حكومی و دیبلۆماسی عێراقییە، ئەزموونێكی زیاتر لە 40 ساڵی لەكاركردنی گشتیدا هەیە، لەبەرزترین ئاستەكانی دەوڵەتی عێراقدا كاری كردووە و راوێژكاریی سێ سەرۆك كۆمار و وەزیری ژینگەی عیراق بووە.
نزار ئامێدی، ئەزموونێکی زۆری ھەیە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و بەدیهێنانی لێكتێگەیشتنی نێودەوڵەتیی، حکومڕانی دەستووری، نوێنەرایەتی نێودەوڵەتیی، شارەزایی و ئەکادیمی تەکنیکی و ئەزموونی سیاسی و دیپلۆماسی قووڵی تێكەڵ بەیەككردووە. ئەزموونی نەتەوەیی و هەوڵی بنیاتنەری بۆ لێكتێگەیشتنی نێوان حکومەتی ناوەندی و ھەرێم هەبووە.
رۆژی 2026/1/5، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە فەرمی نزار ئامێدی، وەک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق پێشکەشکرد، هەرچەند چەند کادرێکی تری یەکێتی بۆ ئەو پۆستە خۆیان کاندیدکرد بەڵام هەر ئەوکات کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند “نزار ئامێدی، تەنها کاندیدی رەسمیی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق”.
نزار ئامێدی، ئەزموونی تایبەتی ھەیە لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ئاڵۆزییە دەستووری و سیاسییەکان، پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ لایەنە کوردی و ھێزە سیاسییە سەرەکییەکانی عیراق هەیە، کە لە ماوەی خزمەتکردنیدا لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەکاندا گەشەی پێداوە.
ئەمڕۆ نزار ئامێدی بە فەرمی لە پرۆسەیەکی هەڵبژاردندا لە گەڕی دووەم لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە 227 دەنگ وەک پێنجەمین سەرۆ کۆماری کورد لە عیراق هەلبژێردرا.
ئەزموونی نزار ئامێدی لەبواری نێودەوڵەتیی و سیاسەتی گشتییدا:
ئەزموونی زیاتر لە 40 ساڵ لەكاری باڵای حکومی و سیاسیدا هەیە، ڕاوێژکاری یەکەمی سەرۆککۆماری (بە پلەی وەزیر و جێگری وەزیر) هەبووە.
لە ساڵی 2022 تاوەکو 2024 وەزیری ژینگەی عیراق بووە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسییە لە بەغدا.
بەشداری و نوێنەرایەتی عیراقی کردووە لە:
كۆمكاری عەرەبی لە(میسر، جەزائیر، تونس، سعودیە، کوەیت)
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی گۆڕانی کەشوھەوا COP21 – پاریس 2015
سەرۆکایەتی وەفدی عێراق بۆ COP28 – لە ئیماراتی عەرەبی 2023
کۆبوونەوەکانی كۆمەڵەتی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە – نایرۆبی 2023
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاو – نیویۆرک
ب ح