سووده‌كانى خواردنى زرشك

مه‌ودا میدیا-

زرشك یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ وشكه‌كان و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی گرنگى هه‌یه‌ و سوودى هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ:

١.لە پزیشکیدا زیاتر لە دەنکەکەی کەڵک وەردەگرن کە سارد و وشکە.

٢.دەنکی زریشک، مرۆڤ قەبز دەکات گەدە و جەرگ و دڵ بەهێز دەکات.

٣.زریشک بۆ رشتنی ژه‌هر یان ماددەی غەیرە سروشتی بە ئەندامەکانی لەش پێشگیری دەکات، زریشک ناهێڵێ ژەهر بچێتە نێو لەش، ژەهرەکان بەرپەرچ دەداتەوە.

٤.زریشک دژی زەرداو و دژی توونیەتییە.

٥.زریشک ئارام کەری تینی دەروونە دژی هەڵچوونى خوێنە.

٦.شەربەتی زریشک کە لە تێکەڵاوی 50 مسقاڵ زریشک و نیوە لێوانێک ئاوی سێو و شەکر و ئاولیمۆ دروست دەبێت بۆ لابردنی تینیویەتی، کەم ئیشتیایی، بۆ حاڵەتی رشانەوە زۆر باشە.

٧.کوڵێنراوی زریشک و عەناب بە قەدەر یەک بۆ خاوێن کردنەوەی خوێن، بۆ دەرمانی خورووی لەش و حەساسییەتەکان، بۆ کرانەوە و جوان کردنی روخسار،بە کەڵکە ئەو تێکەڵاو باشترین دەرمانە بۆ ئەوانەی سروشتیی گەرمیان هەیە بۆ ئەوانەی گیرۆدەی فشاری خوێنن.

٨.پێست و رەگی داری زریشک، خاوەنی تایبەتمەندی دەرمانی زۆرن بۆ وێنە دژی چڵکن ناهێڵن بۆگەن و شڵەژان روویدا دژی بۆگەن بوونە و فێنکە، مرۆڤ قبز دەکات.

٩.کوڵێنراوی رەگی داری زریشک بۆ دەرمانی برینی ریخۆڵە گەورە زۆر باشە شوێنەواری باشی هەیە.

١٠.خاوێن کردنەوە بە کوڵێنراوی رەگی داری زریشک لەگەڵ گوڵاو بۆ رشانەوە و بۆ چارەسەری ئاولێهاتنی چاو بە کەڵکە هەڵبەت بۆ سازکردنی دەبێت بە تەواوی خاوێنی لەبەر چاوبگیرێ خراپەکانی لێ جیابکرێتەوە.

١٢.کوڵێنراوی تێکوڵی داری زریشک بۆ دەرمانی ژانی زار و برینی زار باشە.

چه‌ندین سوود و تایبه‌تمه‌ندى تر له‌ خواردنى زرشكدا هه‌یه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان