مهودا میدیا-
محهمهد مستهفا، له كۆنگرهیهكى رۆژنامهنوسیدا وتى “هیوادارین سوریای نوێ بۆ هەموو گەلەکەی بێت، با ئێمە وەک ئیدارە و خەڵک پێکەوە دەست بکەین بە بنیاتنانەوەی شارەکە، بەڵێن دەدەین بە راستگۆیی و دادپەروەریی، خزمەتگوزاریی پێشکەش بە هەمووان بکەین لە ئیدارەی نوێی شارەکە”.
وتیشى “کۆبانێ و گوندەکانی چەندین ساڵە تووشی سەختی زۆر بوون لەسەر دەستی رژێمی بەعس، گەلی سوریا و بە تایبەتیش گەلی کورد رووبەڕووی ستەمی بەعس بوونەتەوە، بەڵام خەڵکی کۆبانێ هەرگیز سەریان نەوی نەکرد بۆ ستەم، لە 14ى ئاداری 2004 دژی رژێم راپەڕین، لە مانگی ئاداری 2011 لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی سووریا، خەڵکی کۆبانێ بە دەسبەجێ پەیوەندییان بە شۆڕشەوە کرد”.
باسی لەوەش کرد “لە 15ی ئەیلوولی 2014 چەتەکانی داعش بە دڕندەییەکی زۆرەوە هێرشیان کردە سەر کۆبانێ و تەواوی دانیشتووانەکەی کۆچبەر بوون، نیوەی کۆبانێ وێران بوو، دوای ئەوەی کۆبانێ لە دەستی چەتەکانی داعش رزگارکرا، هێرشێکی دڕندانەتر روویدا، کۆمەڵکوژییەک ئەنجامدرا، لەو کۆمەڵکوژییەدا نزیکەی 600 کەس شەهید و بریندار بوون و تا ئێستاش زیاتر لە 500 کەس بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە”.
ع