خوێی هیمالایا قەدەغەکرا

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد رێکارەکان بەرانبەر خوێی هیمالایا تووند دەکات و دەسەڵات دەداتە تیمەکانی چاودێریی بۆ قەدەغەکردنی هەر جۆرە خۆراکێکی زیانبەخش.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند ” هەر بەرهەمێکی خۆراکی لە پشکنینەکاندا سەرکەوتوو نەبێت، رێگە بە فرۆشتنی نادرێت و بە پێچەوانەشەوە کێشەی نابێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لە کاتی گومانکردن لە هەر جۆرە خوێیەک، رادەستی تیمەکانی وەزارەتی تەندروستی بکەن تاوەکو لە سەلامەتیی پێکهاتەکەی دڵنیا دەبنەوە بەکاری نەهێنن”.

ئەمە لە کاتێکدایە، مانگی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی رۆژهەڵاتی سلێمانی بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر، پشکنینی بۆ پێنج نموونەی خوێیەکە لە سەیدسادق کرد و هەمان ئەنجامیان هەبووە، بۆیە داوای لە هاوڵاتییان کرد خۆیان لە بەکارهێنانی بپارێزن.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان