مەودا میدیا-
سەرۆکی هاوپەیمانی تەسمیم ئاشکرایکرد دوای پشووی جەژنی قوربان دانیشتنێکی نائاسایی یان دوای كۆتایهاتنی پشووی پەرلەمان بۆ تەواوکردنی کابینەکەی عەلی زەیدی، ئەنجام دەدرێت.
عامرفایز، سەرۆکی هاوپەیمانی تەسمیم رایگەیاند “پێدەچێت دەنگدان لەسەر کاندیدی وەزارەتەکان لە دانیشتنێکی نائاسایدا ئەنجام بدرێت کە لە کاتی پشووەكەی پەرلەماندا رێکدەخرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” فراكسیۆنەکان کۆبوونەوەی ناوخۆیی ئەنجام دەدەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو ناوانەی كاندیدكراون بۆ ئەو پۆستە وەزاریانەی کە ماون لە چوارچێوەی شایستەی لایەنەكان”.
ب ح