‏سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێكی لەسەر كورد بڵاوكردەوە

مەودا میدیا-
لە یادی 38 ساڵەی تاوانی ئەنفالدا محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە” گەلی كوردی ئاشتیخواز لەو رۆژەدا لە شار و شارۆچكە و گوندەكان رووبەڕووی قێزەونترین شێوەی كوشتن و ئەشكەنجە بوونەوە”.

دەقی پەیامەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق:
بە خەمێكی قووڵ و بەبیرهێنانەوەیەكی پڕ لە ئازارەوە یادی 38 ساڵەی ئەو تاوانە رەگەزپەرستانە دەكەینەوە، كە لەلایەن رژێمی دیكتاتۆری لەناوچوو و باندە تاوانكارییەكانیەوە دژ بە رۆڵەكانی گەلی كوردمان لە “شاڵاوە دڕندەكانی ئەنفال”ـدا ئەنجام دران.

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و پێش زیاتر لە سێ دەیە گەلی كوردی ئاشتیخوازمان لە شار و شارۆچكە و گوندەكان رووبەڕووی قێزەونترین شێوەی كوشتن و ئەشكەنجە بوونەوە، بەدەر لە هەموو بەها و داب و نەریت و یاساكان.

هاوكات لەگەڵ یادكردنەوەی ئەم شاڵاوە تاوانكارییە لە دژی رۆڵەكانی گەلی كوردمان، ئەمڕۆ شانازی بە یەكڕیزی وڵاتەكەمان و برایەتی پێكهاتە و نەتەوە هەمەچەشنەكانیەوە دەكەین، لە چوارچێوەی سیستەمێكی دیموكراسی و دەستووری و فرەییدا، كە هەموو عیراقییەكان بە شكۆمەندی و ئازادی و بەبێ هیچ جیاوازی و بەئامانجگرتنێك لە سایەیدا دەژین.

درود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی عیراق
شەرمەزاری و رووڕەشی بۆ ستەمكاران و تاوانباران و بكوژان
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان