مهودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند “لە ماوەکانی رابردوودا و لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری هاوبەشی نێوان دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عیراق و ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانرا گروپێکی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە چەند پارێزگایەکی عیراق و هەرێمی کوردستان دەستگیربکەن”.
ئاماژە بەوەشكراوه “لە ئۆپراسیۆنەکەدا توانیان دەستبەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن دەنک حەبی کاپتاگۆن و 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیشدا بگرن، رێگریش لە ناردنە دەرەوەی ماددەکان بۆ دەرەوەی وڵات بکەن”.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکراشیکرد “لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارانی گروپەکە بە ماددەی 28 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان ژمارە (50)ـی ساڵی 2017ـی عیراقی راگیراون و لێکۆڵێنەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە”.
ع