مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی (هەسەدە) رایگەیاند “هەستیان بە پابەندبوونی بەهێز و کەسی سەرۆکی فەڕەنسا کردووە بۆ هەوڵەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئاگربەست و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سوریا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شەرەفمەند بووە بە دیداری ئیمانوێل ماکرۆن و رۆڵی کارای فەڕەنسا و هەڵوێستە نەگۆڕەکەی لە پشتیوانیکردنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرز دەنرخێنن”.
ئەوەشی خستەڕوو “هیواخوازن کە رۆڵی ئەرێنی فەڕەنسا لەم قۆناغە هەستیارەدا بەردەوام بێت، ئەوەش وەک پشتیوانییەک بۆ هەوڵەکانیان لەپێناو پاراستنی ناوچەکە و گەلەکەیان”.
ب ح