دەیان رێگەیان بۆ وەرگرتنی پارە لە خەڵک گرتووەتەبەر

مەودا میدیا-

ئەندامێک پەرلەمانی کوردستان رەخنەی تووند لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەگرێت و ئاشکرایکرد نازانن بە بارگرانییەكانیان بڕوا بكەن یان بە هات و هاوای دەستكەوتەكانیان.

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “لە سێبەری حكومەتێكی ماوە بەسەرچوودا گرانی كارەبا، دواكەوتن و نەدانی مووچە، پاشەكەوت و لێبڕین و داتاشینی دەیان رێگە بۆ وەرگرتنی پارە لە خەڵک و سەختربوونی ژیانی تاک و بەرتەسكردنەوەی ئازادییەكان دەگوزەرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەبری وەڵامدانەوەی دروست و چارەسەری ریشەیی بارگرانییەكان دێن و ئەو لیستانە ریز دەكەن كە پێیانوایە دەستكەوتەو دەبێت ستایش بكرێن، ئێستا نازانن بە بارگرانییەكان و هەژارتر بوونی هەژارركان و هاواری بێنازركان بڕوا بكەن یان بە هات و هاوای دەستكەوتەكانیان”.

ب ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان