تا ئێستا روون نییە كەی كارەبای نیشتمانی باش دەبیت

مەودا میدیا-
ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئێرانەوە كارەبای نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان بە تەواوی كەمبووەتەوە و تا ئێستاش روون نییە كەی دەگەڕێتەوە ئاستی پێشووی.

ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند” ئێستا لە شەو و رۆژێكدا تەنها چوار بۆ چوار كاتژمێر و نیو كارەبای نیشتمانی دەدەن بە هاوڵاتییان و هەندێك جاریش كەم و زیاد دەكات”.

وتیشی” وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێم بە غاز كار دەكەن و بەهۆی ئەوەشی كیڵگەی غازی كۆرمۆر ئێستا كار ناكات و غاز ناداتە ئەو وێستگەكانە بۆیە بەرهەمهێنانی كارەبا بە تەواوی كەمبووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”تا ئێستا روون نییە كەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كەی دەستدەكاتەوە بە بەرهەمێنان و كارەبای نیشتمانیش كەی دەگەڕێتەوە دۆخی پێشووی”.
ئـ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان