مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای راپەڕین هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ئاگادار دەکاتەوە کە داشکاندنی 50٪ بۆ قەرزی کۆنی کارەبا تا کاتێکی دیاریکراو بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای راپەڕین رایگەیاند “بۆ ئەوەی هاوڵاتییان لە بڕیاری داشکاندنی ٪50ی قەرزی کۆنی کارەبا سوودمەند ببن وادەکە تاوەکو 9/10 درێژدەکرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” تائێستا زیاتر لە(16 هەزار) هاوبەش سودمەن بوون و پڕۆسەکە بەردەوامە و هاوڵاتییان دەتوان لە رێگەی ئی پسولە یان بەسەردانی کردنیان بۆ فەرمانگەکانی کارەبا سوودمەندی ئەو داشکاندنەبن”.
ب ح