مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین هۆشداریدا له شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێى وایه ئه‌و دۆخه مه‌ترسیدار ده‌بێت له داهاتوودا.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین هاتووه “دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قۆناغێکدایە کە بە قۆناغێکی مەترسیدارى ده‌زانین و شه‌ڕ ده‌بێته مه‌ترسییه‌كى گه‌وره له ناوچه‌كه ئه‌گه‌ربێتو به زوویی كۆتایی پێنه‌هێنرێت”.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین “پێویسته هه‌رچى زووه ئه‌مه‌ریكا و ئێران بگه‌نه رێككه‌وتن و كۆتایی به شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌ى ناوچه‌كه بهێنن كه به‌هۆیه‌وه ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى گرفت و كێشه‌و مه‌ترسیی جددی كردووه‌ته‌وه”.
هه‌رچه‌نده ئاگربه‌ستى ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ راگرتنى شه‌ڕ جارێكى تر نوێ كراوه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ دانوستانى هه‌ردوولا كه بڕیاربوو رۆژى رابردوو له ئیسلام ئابادى پاكستان كۆببنه‌وه.
ع