بۆچى هه‌موو مانگێك مووچه‌ دواده‌كه‌وێت؟

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌رێم مانگانه‌ له‌كاتى خۆیدا لیستى مووچه‌ و داهاتى ناوخۆ نانێرێت.

جەمال کۆچەر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند “پێویستە هەرێمی کوردستان ناردنی 120 ملیار دینارەکە دوانەخات، چونکە هەموو مانگێک ناردنی دوادەخات”.

وتیشى “نازانم بۆچی هەرێمی کوردستان 27ی مانگ لیستی مووچەیان نارد و 17ی مانگ نەیان نارد”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا بیانوى نه‌مێنێت پێویستە هەرێم لیستی مووچە و 120 ملیار دینارەکە هەموو 17ی مانگێک بینێرنە بەغدا بۆ ئەوەی مووچە لە کاتی خۆیدا بێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان