گه‌نجێك له‌ ئه‌نده‌رى پاسى ره‌ئوف به‌گ خۆى خسته‌خواره‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌، گه‌نجێك له‌ سه‌ر ئه‌نده‌ر پاسى ره‌ئوف به‌گ له‌ شه‌قامى سالم له‌ شارى سلێمانى خۆى خسته‌خواره‌وه‌ و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كرا.

سامان نادر، بەرپرسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مه‌ودا میدیاى راگەیاند “ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌، گەنجێک لە ئەندەرپاسی شەهید رەئوف بەگ خۆی خستووەتە خوارەوە راستەوخۆ تیمەکانمان گەشتوونەتە شوێنی روداوەکە”.

باسى له‌وه‌شكرد “كاتێك تیمه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنى رووداوه‌كه‌، گه‌نجه‌كه‌ ته‌ندروستیی تێكچوبوو، له‌ ئێستادا له‌ ژێر چاودێریی پزیشكدایه‌”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “گه‌نجه‌كه‌ ته‌ندروستیی جێگیرنییه‌ و به‌ قورسیی برینداربووه‌”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان