مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەیادی پەلامارەکەی چەکدارانی حەماس بۆ سەر چەند ناوچەیەکی سنووری وڵاتەکەیی و کوژران و بەدیل گرتنی دەیان کەس لە رۆژی 7ی ئۆکتۆبەری 2023، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند “ئەرکەکەیان بە کۆتا دەگەیەنن و لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدا دەکەن بەشدارییان لە پەلامارەکانی 7ی ئۆکتۆبەردا کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەک رێزلێنانێک بۆ یادی قوربانیانی سێیەمین ساڵیادی پەلامارەکان مۆمێکی داگیرساندووە و پەیمانی تۆڵەسەندنەوەیداوە لە هەموو ئەو کەس و لایەنانەی لەو کردەوەیەدا دەستیان هەبووە یان تێوەگلاون”.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 7ی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززەوە هێرشێکی بەرفراوان و لەناکاوی لەژێر ناوی تۆفانی ئەقسا کردە سەر ناوچە و ئۆردوگا نیشتەجێبووەکانی ئیسرائیل لە دەوروبەری غەززە، نزیکەی هەزار و 200 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسی تریش بە بارمتە گیران و بۆ ناو کەرتی غەززە گوسترانەوە، لە وەڵامدا ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان و جەنگێکی وێرانکەری لە کەرتی غەززە دەستپێکرد کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار فەلەستینی، وێرانبوونی بەشێکی زۆری کەرتی غەززە.
ب ح