ئێران بەڵێنی تۆڵەكردنەوەی سزاكانی ئەمەریكا دەدات

مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵی ئاژانسی فرانس 24، كە لە بەرپرسانی وڵاتەكەوە گواستوویەتییەوە، ئێران بەڵێنیداوە تۆڵەی بەرفراوانبوونی سزا ئابوورییەكانی ئەمەریكا بكاتەوە و باسی لەوەش كردووە كە ئەو سزا نوێیانە دەبێتە هۆی “شكستێكی دیكە” بۆ واشنتۆن.

ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە” پێدەچێت كاردانەوەی ئێران بەرامبەر هەڕەشەكانی ئەمەریكا، لێدان بێت لە بنكە و بارەگاكانی هێزەكانی وڵاتەكە لە ناوچەكە یاخود كردنە ئامانجی ئەو دەزگا و دامەزراوە گرنگانە بێت كە پەیوەندی راستەوخۆی بە ئەمەریكا یان ئابوری وڵاتەكەوە هەیە”.

باسی لەوەش كردووە”ئێران و ئەمەریكا ئێستا گەیشتوونەتە ئەوپەڕی دووركەوتنەوە و بەهۆی ملكەچنەبوونی هیچ لایەكیان بە مەرجەكانی ئەوی تر پێناچێت بە هیچ شێوەیەك جارێكی تر لێكتێگەیشتن یان رێككەوتن لە نێوانیاندا ئەنجام بدرێت”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێشتر سكۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا رایگەیاند” چەندین سزای نوێ‌ بەسەر ئێراندا دەسەپێنن و ئابوری وڵاتەكە بە تەواوی دەخنكێنن”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان